Erbil 31°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:03

وەرزی نوێی خولی ئەستێرەكانی عێراق.. لە دەستپێكدا هەولێر و دهۆك یارییان هەیە

کوردستان TV
100%

یەكێتی تۆپی پێی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە خشتەی ركابەرییەكانی وەرزی نوێی خولی ئەستێرەكانی عێراقی بڵاو كردەوە، لە یاریی دەستپێكدا هەردوو یانەی هەولێر و دهۆك یارییان دەبێت.

بەگوێرەی خشتەكە، وەرزی نوێی خولی ئەستێرەكانی عێراقی (2024-2025) رۆژی هەینی داهاتوو رێكەوتی 20/9/2024 دەست پێ دەكات.

لە رۆژی یەكەمی دەستپێكردنی خولەكەدا دوو یاریی بەڕێوە دەچێت، لە یاریی یەكەمدا یانەی دهۆك لەنێو یاریگەی خۆی مێوانداری یانەی زەوڕا دەكات، لە یاریی دووەمیشدا یانەی هەولێر لەنێو یاریگەی شەهید فڕەنسۆ هەریری مێوانداریی یانەی دیالە دەكات.

هەر بەگوێرەی خشتەكە رۆژی شەممە 21/9 یانەی نەورۆز دەبێتە مێوانی یانەی كەربەلا، دواتریش لە رۆژی یەكشەمدا یانەی زاخۆ لە شاری بەغدا دەبێتە مێوانی یانەی تەڵەبە.

وێنە: خشتەی یارییەكانی دەستپێكی وەرزی نوێی خولی ئەستێرەكانی عێراق (2024-2025):-

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.