ئەمشەو یەكشەممە لە شاری كەركووك لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی عێراقەوە تەقە لە دوو چەكدار كرا و هەردووكیان كوژران.
رووداوەكە كەمێك پێش ئێستا لە گەڕەكی پەنجا عەلی لە شاری كەركووك رووی دا و هەردوو چەكدارەكە پشتێنی بۆمبڕێژكراویان بەستبوو.
لەبارەی رووداوەكە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند: هێزە ئەمنییەكان چاودێری هەردوو چەكدارەكەیان كردووە و لە گەڕەكی پەنجا عەلی گەماڕۆیان داون.
راشیگەیاند: لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە تەقە لە هەردوو چەكدارەكە كراوە و كوژراون، بەهۆی ئەوەی پشتێنەی بۆمبڕێژكراویان بەستبوو، بەخۆیاندا تەقیوەتەوە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق جەختیشی كردەوە كە لە ئەنجامی ئۆپەڕاسیۆنەكەدا هەردوو چەكدارەكە كوژراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.