كاندیدێكی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە لیستی پارتی، بڕیاریداوە لە كاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا كارێكی جیاواز ئەنجام بدات.
مەرد عەلی خاڵە كاندیدی پارتی لە سنووری پارێزگای سلێمانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت: دەمەوێت شێوازێکی جیاوازی بانگەشە پەیڕەو بکەم کە ئەویش ژینگەدۆستی و خزمەتی ژینگەیە.
راشیگەیاند: بڕیارمداوە هەر رۆژێکی بانگەشەی هەڵبژاردن 20 نەمام بچێنم لە هەموو شار و شارۆچکەکانی سنووری بازنەی هەڵبژاردنی سلێمانی.
مەرد عەلی خاڵە ئاماژەی بەوەش دەكات كە هەموو ئەو نەمامانەی دەیانچێنێت، دواتریش خزمەتییان دەکات و ناهێڵێت وشک ببن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.