هەواڵە خۆشەكە بۆ سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ بڵاوكرایەوە و جەخت كرایەوە كە سبەی لیستی ناوەكانیان رەوانەی وەزارەتی دارایی دەكرێت بۆ ئەوەی بەفەرمی مووچەی گرێبەستیان بۆ ببەسترێت.
ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: سبەی دووشەممە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانەوە ناوی مامۆستایانی وانەبێژ رەوانەی وەزارەتی دارایی دەكرێت بۆ ئەوەی بەفەرمی مووچەی گرێبەستیان بۆ ببەسترێت.
راشیگەیاند: هەر سبەی بڕیارەكە واژۆ دەكرێت و ئیتر بەفەرمی مامۆستایانی وانەبێژ مووچەكەیان بە گرێبەست بۆ دەبەسترێت.
لای خۆشییەوە عەلی رەئووف مستەفا نوێنەری مامۆسایانی گرێبەست هەواڵەكەی پشتڕاستكردەوە و رایگەیاند: سبەی لیستی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست واژۆ دەكرێت.
رۆژی 25ی ئابی 2024 بەفەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاردرا سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ كە ژمارەیان نزیكەی 38 هەزار مامۆستایە، بكرێنە گرێبەست.
بڕیارەكەی سەرۆكی حكوومەت دوای ئەوە هات كە هەر هەمان رۆژ بە یاوەری ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردە، لەگەڵ نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ كۆبووەوە و بەڵێنی دا سەرجەم داواكارییەكانیان جێبەجێ بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.