بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی روونكردنەوەیەكی لەبارەی دەنگۆی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتای لەنێو بەڕێوەبەرایەتییەكەیان بڵاوكردەوە.
هاتوچۆی سلێمانی لە روونكردنەوەكەدا دەڵێت "هەندێک دەنگۆ دەربارەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا بڵاو کراونەتەوە و بە ناوی هاتوچۆی سلێمانییەوە قسە کراوە".
دەشڵێت "هەموو ئەو بابەتە دوورە لە راستی و کاڵایەکی خراپی کەمپەینی پێشوەختەی هەڵبژاردنە". هەروەها دەڵێت "هاتوچۆی سلێمانی هۆبەیەکی نییە بە ناوی گوتەبێژ و هیچ ئەفسەرێک ناونیشان و پۆستی گوتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی نییە".
هاتوچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەش دا "دەربارەی بابەتی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا کەس بۆی نییە لێدوان بدات.
جەختیشی كردەوە كە "هیچ بڕیارێکی نوێ دەربارەی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا نییە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.