Erbil 23°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 04:20

بەهۆی نەهاتنی رۆناڵدۆ.. بلیتی یارییەكەی نێوان شوڕتە و نەسڕ هاڕەی كرد

کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی نەهاتنی كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی بۆ شاری بەغدا یەكلایی بووەوە، بلیتی یارییەكەی نێوان هەردوو یانەی شوڕتەی عێراقی و نەسڕی سعوودی هاڕەی كرد.

بڕیارە سبەی دووشەممە لە یەكەم یاریی خۆیدا یانەی شوڕتە لە شاری بەغدا لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئاسیا مێوانداریی یانەی نەسڕ بكات.

نرخی بلیتی یارییەكە بەشێوەی فەرمی 10 هەزار دینار دیاری كرابوو، بەڵام بەهۆی دەنگۆی بەشداریكردنی كریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یارییەكەدا لە دەستی دوو تا ئەمڕۆ یەكشەممە بلیتی یارییەكە گەیشتبووە 200 هەزار دینار.

شاندی یانەی نەسڕ ئەمڕۆ یەكشەممە بۆ ئەنجامدانی یارییەكە گەیشتنە شاری بەغدا، بەڵام لە لیستی تیپەكەدا ناوی رۆناڵدۆ تۆمار نەكرابوو.

یانەی نەسڕ رایگەیاند كە بەهۆی نەخۆشییەوە كریستیانۆ ناتوانێ لە گەشتەكەی شاری بەغدا بەشدار بێت و یاریی بەرامبەر یانەی شوڕتە ئەنجام بدات.

هەر دوای ئەم راگەیەنراوەی یانەی نەسڕ، نرخی بلیتی یارییەكە بۆ كەمتر لە 50 هەزار دابەزی.

ئەمە لەكاتێكدایە كە بڕیاردراوە بۆ یارییەكە بڕی 30 هەزار بلیت بفرۆشرێت.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.