بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دهۆک رایگەیاند، کەسێک لە نزیک ئۆڤەرپاسی نزارکێ لە دهۆک بە تەقاندنەوەی نارنجۆک هەڕەشەی لە شۆفێران و هاووڵاتییان دەکرد، بەڵام دواتر لەلایەن دوو کارمەندی ئاسایشەوە دەستگیر کرا.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی دهۆک لەمیانەی ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، شهوی رابردوو لە دهۆک نزیک ئۆڤەرپاسی نزارکێ کەسێک شەقامی سەرەکی لە هاووڵاتییان گرتبوو دوو نارنجۆکی لەدەستدا بوو، یەکێ لە نارنجۆکەکانی تەقاندەوە دانەیەکیشی لە دەستدا مابوو و چاوەڕێی دەکرد کە هەر ئۆتۆمبێلێک تێپەڕبێت نارنجۆکی بۆ بهاوێژێت ئەمەش بووە هۆی بڵاوبوونەوەی ترس لەنێو هاووڵاتییان.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوە دا، شۆفیران و سەرنشیانانی ئۆتۆمبێلهكان لە شەقامەکە ناچار بوون لە ئۆتۆمبێلەکانیان بێنە دهرهوه و ڕابکەن، لەو کاتە دوو کارمەندی ئاسایشی دهۆک دوای تەواوبوونی ئەرکیان دەیانویست بگەڕێنەوە بۆ ماڵی خۆیان، بەڵام کاتێ ئەم دیمەنە دەبینن لە ئۆتۆمبێلەکانیان دادەبەزن رووبەڕووی کەسەکە دەبنەوە.
ئاسایشی دهۆک، گوتیشی، کاتێ دوو کارماندەکەیان ڕووبەڕووی کەسەکە بوونەوە، هەوڵیاندا نارنجۆکەکەی لێ بستێنن، خۆشبەختانە توانیان دۆخەکە کۆنترۆڵ بکەن و نەیانهێشت نارنجۆکەکە بتەقێتەوە و کەسەکەیان دەستگیر کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.