Erbil 18°C دووشەممە 14 تشرینی یەکەم 06:50

كەشناسی: ئەمڕۆ و سبەی كەشوهەوا بەتەواوی دەگۆڕێت

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی ئاماژە بەوە دەكات، ئەمڕۆ و سبەی كەشوهەوا بەتەواوی دەگۆڕێت و ئاسمان پەڵەهەوری تێدا دروست دەبێت.

كەشناسی سەبارەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند: ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵەهەور، پلەکانی گەرماش نزیك دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ پێنجشەممە 

هەروەها سەبارەت بە كەشوهەوای سبەی شەممەش، كەشناسی رایگەیاند: ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە هەندێك ناوچەش دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور، بەڵام پلەکانی گەرما هەروەك خۆی و نزیك دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ هەینی .

ئاماژەی بەوەش دا كە خێرایى با لە هەردوو رۆژەكەدا لەسەرخۆ- مامناوەند دەبێت و ئاراستەكەشی باکوری خۆرئاوا دەبێت.

كەشناسی پلەكانی گەرمای پێشبینیكراوی شارەكانی بەمشێوەی خوارەوە دیاری كرد:-

هەولێر: 39

سلێمانی: 38

دهۆک: 38

کەرکووک: 41

هەڵەبجە: 39

زاخۆ: 39

سۆران: 37

حاجی ئۆمەران: 28

گەرمیان: 42

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.