Erbil 9°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 08:33

حكوومەتی هەرێم بڕیاری دا: گومرگ و پارەی تابلۆ لەسەر ئۆتۆمبێلی كارەبایی هەڵبگیرێ

کوردستان TV
100%

لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە بڕیاردرا رەسمی گومرگی بە ڕیژەی 100% لەسەر هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی كارەبایی هەڵبگیرێ، هەروەها داواش كراوە كرێی تابلۆشیان بە خۆڕایی پێ بدرێت.

دەستەكە لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە: سه‌رۆكایه‌تی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به ‌نووسراوێك داوا له ‌وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان ده‌كات‌ كاری پێویست ئه‌نجام بده‌ن بۆ هه‌ڵگرتنی ره‌سمی گومرگی له‌سه‌ر هاورده‌كردنی ئۆتۆمۆبێلی كاره‌بایی به‌ڕێژه‌ی (100%) له‌چوارچێوه‌ی هه‌نگاوه‌كانی بره‌ودان به‌ ڕێكاره‌كانی پاراستنی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان.

بڵاویشی كردەوە: سەرەڕای هەڵگرتنی رەسمی گومرگ، له ‌هه‌مان نووسراویشیدا ده‌سته‌ی ژینگه‌ داوای كردووه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان هه‌ردوو جۆری ئۆتۆمۆبیلی كاره‌بایی و هایبرێد له‌ (كرێی تابلۆ) ببه‌خشێت.

هەروەها بڵاوی كردەوە: بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ سه‌رۆكایه‌تی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به ‌نووسراوی فەرمی ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانی كردووه‌ بۆ به‌خشینی هه‌ردوو جۆری ئۆتۆمۆبیلی كاره‌بایی و هایبرێد له‌ (كرێی تابلۆ).

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.