Erbil 7°C شەممە 23 تشرینی دووەم 02:21

سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە ئاگادار دەكرێنەوە كە ئێستا لە مۆڵەتی بێ مووچەدان

کوردستان TV
100%

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژنەوەی زانستی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی ئاگادار كردەوە كە ئێستا لە مۆڵەتی بێ مووچەدان و داوای لێ كردن بە زووترین كات سەردانی فەرمانگەكانیان بكەن.

لە ئاگادارییەكی وەزارەتی خوێندنی باڵادا هاتووە "داوا لە سـەرجـەم ئەو بەڕێـزانە دەکـەین کە لـە ئێستـادا لە مۆڵـەتى بـێ موچـەدان لەسـەر میلاکـى دیـوانـى وەزارەتـى خـوێنـدنى بــاڵا و زانکــۆ و پەیمـانگـەکـان و دامودەزگـاکـانى دیکـەى سـەر بە وەزارەتەکـەمان، ئەوانەی تاکـو ئێسـتا بایـۆمەتـرییــان نەکـردووە.

هەروەها هاتووە "پێـویسـتە ئەو فەرمانبەرە بە زووتـریـن کـات سـەردانی شـوێنی کـارەکانیـان بکـەن تا نووسـراویـان بـۆ بکـرێت بـۆ ئەنجــامدانـی بـایـۆمەتـری.

جەختیشی كردەوە "ئەگەر ئەو فەرمانبەرانە بایۆمەتری ئەنجام نەدەن، خۆیان بەرپرسیار دەبن".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.