Erbil 22°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 04:32

شوفێرێكی بارهەڵگر لەنێو ئۆتۆمبێلەكەی گیانی لەدەست دا

کوردستان TV
100%

لەسەر رێگەی نێوان بەردەڕەش – رۆڤیا لە نزیك گوندی ئامیان، شوفێرێكی بارهەڵگر لەنێو ئۆتۆمبێلەكەیدا گیانی لەدەست دا.

لەبارەی رووداوەكە عەمید سەعدی بەرزنجی بەڕێوەبەری پۆلیسی بەردەڕەش بە (كوردستان تیڤی) راگەیاند: دواى ئاگاداركردنەوەمان بە بوونی رووداوێكی گیانلەدەستدان، مه فرەزەیەكی پۆليس و تيمێكى تەندروستى گەيشتنه شوێنى رووداوەكە و وەستانى ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكە.

راشیگەیاند: دەركەوت شوفێری بارهەڵگرەكە لەنێو ئۆتۆمبێلەكەیدا گيانى لەدەستداوه.

هەروەها رایگەیاند: ئەو شوفێرەی گیانی لەدەستداوە تەمەنى لەنێوان 25 بۆ 30 سالانە و خەڵكی پارێزگاى سلێمانیيه.

بەڕێوەبەری پۆلیسی بەردەڕەش ئاماژەی بەوەش دا، تەرمی شوفێرەكە گواستراوەتەوە بۆ پزيشكى دادی و لێكۆڵینەوەكانیش لەسەر رووداوەكە دەستی پێ كردووە.

بەردەڕەش/ سەنگەر گۆران

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.