سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە بە ئامادەبوونی سه‌رۆك بارزانی و خانەوادەی سەربەرزیی شەهیدان و پیشمەرگە قارەمانەکانی شۆڕشی ئەیلوول، یادی 63 ساڵەی هەڵگیرسانی شۆڕشی مه‌زنی ئەیلوولی لە بناری چیای سەفین كرایەوە.
له ئاهه‌نگێكدا كە بەهاوبەشی لە نێوان تۆڕی میدیای كوردستان و پارێزگاری هەولێر، رێكخستنی پێشمەرگە بەرێوەچوو ژماره‌یه‌ك گۆرانیبێژی ناوداری كوردستان به چرینی چه‌ندین گۆرانی پڕ له جۆشی نیشتیمان و گوزارشت له جوانی خاك و ئاووهه‌وای كوردستان مهڕاسیمهكهیان جوانتر كرد.
پاشان سه‌رۆك بارزانی وتارێكی پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند: ئیڕاده‌ی ئێمه له شۆڕشی ئهیلوول وه‌رگیراوه و ئه‌گه‌ر ئیڕاده نه‌ما هیچ شتێك نامینێت.
سەرۆك بارزانی گوتیشی: شۆڕشی ئهیلوول شۆڕشێكی چه‌كداری، سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی بوو و دۆزی كوردی به جیهان ناساند.
سەرۆك بارزانی هیواشی خواست هه‌موو گه‌لی كوردستان بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌و رووحییهتهی شۆڕشی مه‌زنی ئهیلوول.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.