Erbil 22°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 04:27

سەرۆكی حكوومەت سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی گرینگی پەروەردە و خوێندنی باڵا دەكات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە بە سەرپەرشتيی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەت و سەرۆکی بۆردی ئەمیندارانی دەستەی متمانەبەخشین بە دامەزراوەکان و پرۆگرامەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان، یەکەمین کۆبوونەوەی بۆردی ئەمیندارانی دەستەکە بەڕێوە چوو.

لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و جێگری سەرۆکی بۆردەکە ئامادەی بوو، ئامانج و پەیام و دیدگا و پەیڕەوی ناوخۆ و پێکهاتە و کار و دەسەڵاتەکانی دەستەکە پەسەند کران.

دەستەی متمانەبەخشین بە دامەزراوەکان و پرۆگرامەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان، بە ئامانجی پێشخستن و بەرزکردنەوەی ئاستی کوالیتيی زانستيی ناوەندەکانی خوێندن و زانکۆکانی کەرتی گشتی و تایبەت، بە پشتیوانی و پشتگیریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بە تایبەتی هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی پەروەردە دامەزراوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.