Erbil 17°C دووشەممە 14 تشرینی یەکەم 04:48

نه‌جه‌ف.. له‌ شه‌ڕه‌ چه‌قۆی لایه‌نگرانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كه‌سێك كوژرا و شه‌شی دیكه‌ش برینداربوون

کوردستان TV
100%


به‌هۆی یاری تۆپی پێی نێوان عێراق و کوه‌یت حه‌وت کەس كوژران و برینداربوون. سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، شه‌وی ڕابردوو له‌ پارێزگای نه‌جه‌ف شه‌ڕه‌ چه‌قۆ له‌نێوان چه‌ند كه‌سێك ڕوویدا به‌هۆی یاری تۆپی پێی نێوان كوه‌یت و عێراق، سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌و شه‌ڕه‌دا كه‌سێك كوژراوه‌ و شه‌شی كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. 

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، ناکۆکی نێوان هاندەران لە شاری نەجەف کە سەیری یارییەکەی عێراق و کوه‌یتیان کردووە، بووەتە هۆی دروستبوونی ئه‌و شه‌ڕه‌. 

به‌پێی سه‌رچاوه‌كه‌، هێزە ئەمنییەکان گەمارۆی شوێنی ڕووداوه‌كه‌یان داوە و ژمارەیەک لەو کەسانەیان دەستگیرکردووە کە بوونەتە هۆی دروستبوونی ڕووداوه‌كه‌. 
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.