Erbil 16°C شەممە 23 تشرینی دووەم 10:05

ڕووسیا: ناوچه‌كه‌ لە لێواری شەڕێکی گه‌وره‌ نزیكبۆته‌وه‌

کوردستان TV
100%


سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە میانی بەشداریكردن لە گفتوگۆی ستراتیژی نێوان ڕووسیا و ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداوی عەرەبی لە سعودیە ڕایگەیاند، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بێتوانایه‌ له‌به‌رامبه‌ر ڕاگرتنی شەڕ لە کەرتی غەززە و کوژرانی هاووڵاتیانی سڤیل، گوتیشی، ئه‌گه‌ر ئاگربه‌ستی به‌په‌له‌ ڕانه‌گه‌یه‌نرێت ئه‌وا بارودۆخی سەربازی و سیاسی له‌ ناوچه‌كه‌دا به‌ره‌و گرژییه‌كی ئاڵۆزتر ده‌چێت و ڕه‌نگه‌ شه‌ڕی ناوچه‌یی هه‌ڵگیرسێت. 

هه‌روه‌ها لاڤرۆڤ ئاماژەی بەوەشكرد، ڕووبەڕووبونەوەی ئیسرائیل و لوبنان گەیشتوەتە ئاستێکی مەترسیدار و ئەگەری هەیە شەڕه‌كە فراوانتربێت.

 هاوكات لە میانی بەشداریكردن لە گفتوگۆی ستراتیژی، ڕووسیا و وڵاتانی ئەنجوومەنی هاریكاری كەنداو، هاوڕابوون لەسەر گرنگیدان به‌ سەلامەتی گەشتە دەریاییە نێودەوڵەتییەکان و چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە لە ڕێی سیاسی و دیپلۆماسیەوە. 

لە ڕاگەیاندراوەكەی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیادا باس له‌وه‌شكراوه‌، ڕووسیا و وڵاتانی ئەنجومەنی هاریكاری كەنداو ڕێککەوتون كە خولی هەشتەمی گفتوگۆکانی نێوانیان لە ساڵی داهاتوودا لە ڕووسیا بەڕێوەبچێت.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.