Erbil 3°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 07:23

ئه‌مشه‌و له‌ پاڵاوتنه‌كانی جامی جیهانی 2026 عێراق ده‌بێته‌ میوانی كوه‌یت

کوردستان TV
100%

له‌چوارچێوه‌ی یاریه‌كانی گه‌ری دووه‌می قۆناغی سێیه‌می پاڵاوتنه‌كانی كیشوه‌ری ئاسیا بۆ گه‌یشتن جامی جیهانی2026، كاتژمێر 9ی ئه‌مشه‌و هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌بێته‌ میوانی هه‌ڵبژارده‌ی كوه‌یت.

 عێراق له‌یاری رابردووی توانی به‌گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر عومان تۆماربكات، بۆیه‌ هه‌موو هه‌وڵێكی كاساس و قوتابیه‌كانی بردنه‌وه‌ی سێ خاڵی دیكه‌یه‌ له‌پێناو به‌رز كردنه‌وه‌ی رێژه‌ی خاڵه‌كانی و خۆپاراستن له‌هه‌ر ئه‌نجامێكی نه‌خوازراو، عێراق بۆ ئه‌م یاریه‌ له‌تواناكانی هێرشبه‌ری به‌توانا ئه‌مینه‌ن حوسێن بێبه‌ش بووه‌ به‌هۆی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌گه‌ری دڵی، چونكه‌ ئه‌و یاریزانه‌ له‌دوای یاری عومان دووچاری خوێنه‌ربوونی دڵ هات و به‌په‌له‌ نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجامدرا.

 هه‌رچی هه‌ڵبژارده‌ی كوه‌یته‌ له‌گه‌ری یه‌كه‌م به‌گۆلێك له‌گه‌ڵ ئوردن به‌رامبه‌ر بوو، عێراق له‌ پێشه‌نگه‌ و كوه‌یت له‌خانه‌ی دووه‌م به‌ته‌نیا خالێك، بردنه‌وه‌ی سێ خاڵی یارییه‌كه‌ بۆ هه‌ردوولا گرنگه‌ تا خۆیان له‌پێشه‌نگی ریزبه‌ندی ببینه‌وه‌.  

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.