سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەمیانەی كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق رایگەیاند، كۆبوونەوەكان لەگەڵ شاندی حكوومەتی فیدڕالی بەشێوەیەكی گشتی ئەرێنی بوون و ئەنجامەكەشی لە بەرژەوەندی هاووڵاتییانمان دەبێت.
ئەمڕۆ دووشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئەلینا ڕۆمەناوسکی باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد.
تەوەرێکی سەرەکيی کۆبوونەوە گفتوگۆکردن بوو لەبارەی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان. سەرۆکی حکوومەت جەختی کردەوە کە پێویستە لە کەشێکی ئارام و دادپەروەرانە و بە شێوەیەکی پاک و بێگەرد و لە ژێر چاودێريی نێودەوڵەتی و دوور لە پێشێلکاری ئەنجام بدرێت.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوە، پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ تاوتوێ کرا، سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق بۆ کاروباری ئابووری لە هەولێر کرد، کە گفتوگۆکان بە شێوەیەکی ڕاشکاوانە و ئەرێنی بەڕێوەچوون و ئەنجامەکانی لە بەرژەوەنديی هاووڵاتییەکانماندا دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.