له‌پێناو پاراستنی دۆخی تیپه‌كه‌ی، یانه‌ی پاریس سان جێرمانی فه‌ره‌نسی كارده‌كات بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گڕێبه‌ستی ڕاهێنه‌ری یانه‌كه لویس ئه‌نریكی، چونكه ئه‌مه وه‌رزی كۆتایی لویس ئه‌نریكیه له‌گه‌ڵ پانه پاریسیه‌كه، ئه‌نریكی به‌پێی گرێبه‌ستێك تا حوزه‌یرانی2025 په‌یوه‌سته به‌یانه‌ی پی ئێس جی.
لای خۆیه‌وه فابریزیۆ ڕۆمانۆ ڕۆژنامه‌نووسی به‌ناوبانگ و پسپۆری بواری گواستنه‌وه بڵاویكردۆته‌وه پاریس سانجێرمان ئۆفەرێکی نوێی بۆ ئه‌نریكی ئاماده‌كردوه کە بە بەشێکی سەرەکیی پڕۆژەی یانە زەبەلاحەکەی پایته‌خت دەزانێت، ئه‌نریكی لەم هاوینەدا بە تەواوی بەشداری لە پلانی گواستنەوەی یاریزانانی پی ئێس جی کردبوو، هاوكات لەلایەن كارگێری یانه‌كه ڕێزێکی زۆر له‌و ڕاهێنه‌ره دەگیرێت، لویس ئه‌نریكی له‌هاوینی2023 له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریس ده‌ست به‌كاربوو، تا ئێستا بۆ 59 یاری سه‌ركردایه‌تی یانه‌كه‌ی كردووه، تیایدا چل سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه له‌گه‌ڵ دوازده به‌رامبه‌ر بوون و له‌حه‌وت یاریش دووچاری دۆراندن هاتوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.