Erbil 24°C شەممە 28 ئەیلوول 03:31

مانچێسته‌ر سێتی هه‌وڵی مانه‌وه‌ی گواردیۆلا ده‌دات

کوردستان TV
100%


خاوه‌نداره‌یه‌تی یانه‌ی مانچێستەر سێتی هه‌موو هه‌وڵێكی بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گڕێبه‌ستی ڕاهێنه‌ری ئیسپانی پیب گواردیۆلایه‌، چونكه‌ ئه‌و نایه‌وێت له‌هاوینی 2025 گواردیۆلا له‌یانه‌كه‌ جیابێته‌وه‌، شێخ مەنسوڕ داوای لە خەلدون موبارەکی سەرۆکی یانەکە کردووە ئەوەی پێویستە بیکات لەپێناو رازیکردنی راهێنەرە ئیسپانیەکە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، به‌ڵام له‌ئه‌گه‌ری رازی نه‌بوونی گواردیۆلا، دەستبەجێ بەدوای راهێنەرێکی تردا دەگەڕێن بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ شوێنگره‌وه‌ی ئه‌و ڕاهێنه‌ره‌ ئیسپانیه‌.

 گواردیۆلا كاروانێكی دوورو درێژی له‌گه‌ڵ شین پۆشه‌كانی شاری مانچسته‌ر هه‌یه‌، چونكه‌ گواردیۆلا له‌هاوینی 2016 ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی ستیزنی گرته‌ ئه‌ستۆ، گواردیۆلا تا ئێستا لە بۆ 476 یاری راهێنەرایەتی یانه‌ی مانچێستەر سێتی کردووە، تیایدا له‌ 353 یاری سه‌ركه‌وتنی تۆماركردوه‌، له‌ 57 یاریش به‌رامبه‌ر بووه‌، له‌ 66 یاری دووچاری دۆراندن هاتووه‌، هه‌روه‌ها گواردیۆلا توانی 18 نازناو بۆ یانه‌ی مانچێسته‌ر سێتی به‌ده‌ست بێنێت، كه‌ له‌نێویان شه‌ش نازناوی پریمه‌رلیگ، لە نوێترین پێشهاتدا، مولۆکس میرەری بەڕیتانی لە هەواڵێکیدا بڵاویکردەوە، شێخ مەنسوڕی خاوەنی یانەی مانچستەر سیتی هەموو کارێک دەکات لە پێناو هێشتنەوەی گهواردیۆلا لە راهێنەرایەتی یانەکەیدا.   

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.