Erbil 30°C شەممە 28 ئەیلوول 20:18

ئوردن... لەسەر سنوور سێ ئیسرائیلی کوژران

کوردستان TV
100%


دوای ئه‌وه‌ی له‌ نزیك ده‌روازه‌ی شا حوسێن له‌ وڵاتی ئوردن ته‌قه‌ له‌ چه‌ند هاووڵاتییه‌ك كرد، له‌ ئه‌نجامدا سێ كه‌سی ئیسرائیلی گیانیان له‌ ده‌ستدا، وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئوردن رایگه‌یاند، ده‌ستمان له‌ لێكۆلینه‌وه‌ له‌ رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی نزیك ده‌روازه‌ی سنووری شا حوسێن كردووه‌ كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ سێ كه‌سی ئیسرائیلی گیانیان له‌ ده‌ستدا. 

هه‌ر له‌ باره‌ی رووداوه‌كه‌ میدیاكانی ئوردن رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ تەقەکردنەکە لە بەشی گواستنەوەی کاڵاکان لە دەروازەکە بووە، بریندارەکانیش کرێکاری شوێنەکە بوون و تەمەنیان لە پەنجا ساڵان بووە.

لای خۆیەوە میدیای ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە شۆفێری بارهەڵگرەکە لە ئوردنەوە هاتووە و چەکی پێبووە، کاتێکیش گەیشتووەتە دەروازەکە، تەقەی لە ژمارەیەک هاووڵاتی ئیسرائیلی کردووە. به‌ هۆیه‌وه‌ سێ كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌.


 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.