ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، پێشوازی لە شاندێكی ئاژانسی جایكای ژاپۆنی كرد، كە پێكهاتبوون لە هیرۆشی سوزوکی، بەڕێوەبەری ئۆفیسی جایکا لە عێراق و ئامۆژگار حەوێزی، بەڕێوەبەری پێشکەوتووی پرۆگرامەکان لە جایكا.
لەو دیدارەدا كە د. چواس عەبدولهادی، بەڕێوەبەری گشتیی نەخشەدانانی ئاوەدانی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئامادەی بوو، چەند تەوەرێكی گرنگی پەیوەست بە جێبەجێكردنی پرۆژەی جۆراوجۆر لە بواری ماستەرپلان و خزمەتگوزاری تاووتوێ كران، لەوانە پرۆژەی ماستەرپلانی شاری هەولێر، كە لە قۆناغی كۆتاییدایە لەگەڵ پرۆژەی چارەسەركردنی ئاوەڕۆی هەولێر.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار جێبەجێكردنی ئەو پرۆژانەی بۆ شاری هەولێر بە گرنگ زانی و جەختیشی لەسەر هەر جۆرە هاوكاری و پاڵپشتییەكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی و هەماهەنگییەكان لەگەڵ ئاژانسەكەدا دووپات كردەوە، بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سەرجەم شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.