Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 21:56

فیفا لۆگۆی جامی جیهانی یانه‌كانی بۆ ساڵی 2025 ئاشكرا كرد

کوردستان TV
100%


یه‌كێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی ناسراو به‌ فیفا لۆگۆی چاپی نوێی جامی جیهانی یانەکانی بلاوكرده‌وه‌ به‌مه‌ش  گەورەترین لۆگۆی مێژوویی پێشبڕکێکە دەبێت، له‌جامی جیهانی یانه‌كانی داهاتوو به‌سیسته‌می نوێ به‌به‌شداری 32 یانه‌ له‌وڵاتی ئه‌مه‌ریكا به‌رێوه‌ده‌چێت، به‌جۆرێك ئه‌و بۆنه‌ جیهانیه‌ له‌ماوه‌ی نێوان 25ی حوزه‌یرانی 2025 تاوه‌كو 13ی ته‌مووزی2025 ده‌خایه‌نێت.

سی و دوو یانه‌ له‌سه‌رجه‌م كیشوه‌ره‌كان به‌شداری ئه‌م بۆنه‌ جیهانیه‌ ده‌كه‌ن، ئەم پاڵەوانێتییە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی فیفایە بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ ئەنجامدانی یارییەکان بۆ هەڵبژاردە نیشتمانییەکان و یانەکان بە هەمان شێوە،  یەکێک لە ئامانجە ستراتیژییەکانی بەرزکردنەوەی ستانداردەکانی تۆپی پێه‌ لەسەر ئاستی جیهانی، تا ئێستا لە کۆی 32 یانه‌ 30 یانه‌ مافی به‌شداربوونیان به‌ده‌ست هێناوه‌، ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه‌ نوێنه‌ری ‌وڵاتی میواندار و به‌شداریكردنی یانه‌یه‌كی دیكه‌ی كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكای باشووره‌.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.