Erbil 3°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 07:21

به‌رازیڵ ئاماده‌كاری بۆ یاری به‌رامبه‌ر ئیكوادۆر ده‌كات

کوردستان TV
100%


سه‌باره‌ت به‌پاڵاوتنه‌كانی گه‌یشتن به‌جامی جیهانی 2026، له‌یاریه‌كی گه‌ری حه‌وته‌می كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكای باشوور، هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیڵ ده‌ستی به‌مه‌شق و راهێنانی ئاماده‌كاری كردوه‌ له‌سه‌ر یاریگای ئه‌تله‌تیكۆ باراینسی بۆ یاری به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئیكوادۆر، ئه‌و یاریه‌ رۆژی حه‌وتی ئه‌یلول له‌سه‌ر خاكی خۆی ئه‌نجام ده‌دات.

دواتر گه‌شتی وڵاتی بارگوای ده‌كات بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌لبژارده‌یه‌، سامبا به‌سه‌ركردایه‌تی دۆریڤال جۆنیۆر به‌دوای تامی سه‌ركه‌وتنه‌، چونكه‌ هه‌لبژارده‌كه‌ له‌سێ یاری به‌داوای یه‌ك به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌كانی ئه‌رژه‌نتین، كۆلۆمبیا و ئۆرگوای دووچاری دۆراندن هاتووه‌، له‌ئێستادا خاوه‌ن حه‌وت خاڵه‌و له‌خانه‌ی شه‌شه‌ممه، به‌ڵام ئه‌وه‌ له‌ئاست پێگه‌ی هه‌لبژارده‌كه‌ نیه‌.

 لای خۆیه‌وه‌ پیدرۆ یاریزانی هه‌لبژارده‌ی به‌رازیل له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئێمه‌ ده‌زانین چ به‌رپرسیاریه‌تیه‌ك هه‌لده‌گرین كاتێ درێسی هه‌لبژارده‌ی به‌رازیل ده‌پۆشین، ئێمه‌ به‌دۆخێكی نه‌خوازر گوزه‌ر ده‌كه‌ین ئه‌ویش دۆخی ئه‌نجامه‌، بۆیه‌ كاتێكی كه‌ممان له‌پێشه‌ له‌پێناو رێكخستنه‌وه‌ی دۆخی هه‌لبژارده‌كه‌مان و گه‌رانه‌وه‌ بۆ كه‌شی ركابه‌ری.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.