Erbil 24°C شەممە 28 ئەیلوول 07:23

خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا.. پورتوگال میوانداری كرواتیا ده‌كات

کوردستان TV
100%

له‌ گه‌ری یه‌كه‌می خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپای 2024، كاتژمێر 9:45ی خوله‌كی ئه‌مشه‌و ، له‌كۆمه‌له‌ی یه‌كه‌م و له‌سه‌ر ئاستی یه‌كه‌م، یاری لوتكه‌ له‌نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال و كرواتیا له‌سه‌ر یاریگای لیشبۆنه‌ ئه‌نجام ده‌درێت.

 رۆنالدۆ و مۆدریچ دوو هاورێی دێرینی یانه‌ی شاهانه‌ له‌به‌رامبه‌ر یه‌كتر ده‌وه‌ستنه‌وه‌، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی خاوه‌ن كۆمه‌له‌ی یاریزانی به‌توانان، بۆیه‌ پێشبینی ده‌كرێت یاریه‌كی هونه‌ری ئاست به‌رز له‌نێوانیان به‌رێوه‌بچێت، یاریزانانی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ له‌ماوه‌ی دوو ڕۆژی رابردوو به‌رده‌وامبوون له‌مه‌شق و راهێنانی ئاماده‌كاری له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی سێ خالی یاریه‌كه‌ به‌تایبه‌ت یاریزانانی هه‌لبژارده‌ی پورتوگال، چونكه‌ نایانه‌وێت له‌نێو خاكی خۆیان به‌ئاسانی خاڵ له‌ده‌ست بده‌ن، به‌ڵام ئه‌ركیان ئاسان نیه‌ كاتێ میوانداری كرواتیا ده‌كه‌ن كه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ كۆمه‌له‌ی یاریزانی به‌توانا له‌ریزی هه‌لبژاده‌كه‌ یاری ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.