گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، لە چەند رۆژی داهاتوودا مووچەیەكی دیكەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت.
پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: بەر لە رۆژی 15ی ئەم مانگە، مووچەی مانگی 8ی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت.
ئەمە لەكاتێكدایە كە دوێنێ دووشەممە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان كرا و سبەی پێنجشەممە كۆتایی پێ دێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.