Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 06:14

ئەمریکا: کاتی ئەوە ھاتووە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە ئەنجام بدرێت

کوردستان TV
100%


وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە کاتی ئەوە ھاتووە، گفتوگۆکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس بە ئامانجی گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە، تەواو بکرێن.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ماتیۆ میلەر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەدا: ھێشتا دەیان بارمتە لە غەززە چاوەڕوانی  ڕێکەوتنێک دەکەن تا بگەڕێنەوە نێو کەسوکارەکانیان و کاتی ئەوە ھاتووە کە ڕێککەوتنەکە ئەنجام بدرێت.

گوتیشی: گەلی ئیسرائیل و گەلی فەڵەستین و جیھان ناتوانن لەوە زیاتر چاوەڕێ بکەن.

باسی لەوەش کرد کە ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە گفتوگۆکانی  لەگەڵ ھاوبەشەکانی لە ناوچەکە، لەوانە میسر و قەتەر، ئەوەش بە ئامانجی گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی لە چەند ڕۆژی داھاتوودا.

ھەروەھا ڕاشیگەیاند: لە گفتوگۆکانی ھەفتەی ڕابردوودا، ھەنگاوی باشمان بڕیوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو بەربەستانەی کە ماونەتەوە، بەڵام بەدیھێنانی رێککەوتنەکە، پێویستی بە نەرمی ھەردوولا ھەیە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.