Erbil 3°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 08:03

توركیا.. بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر دوو سەربازی ئەمریکی 15 كه‌س ده‌ستگیر كران

کوردستان TV
100%


دەسەڵاتدارانی تورکیا بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر دوو سەربازی ئەمریکی15 کەسیان دەستگیرکرد.

 لە ڕاگەیەندراوێکدا دەسەڵاتدارانی پارێزگای ئیزمیر ئاشکرایانکرد، ئەو دوو سەربازە ئەمریکییە کە جلی  مه‌ده‌نیان له‌به‌ردابووه‌، لەلایەن گروپێکی پازده‌كه‌سی سه‌ر به‌ یه‌كێتی لاوانی توركیاوه‌ هێرشیان کراوەتە سەر، سه‌رجه‌م تاوانباره‌كان له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ دەستگیرکراون. 

سەرچاوەكە ڕاشیگەیاند، ئەو دوو سەربازەی هێرشیان کراوەتە سەر، لە کەشتیی فڕۆکە هەڵگری ئەمریکی (یو ئێس ئێس واسپ)دا خزمەتیان کردووە کە ڕۆژی یەکشەممەی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ گەیشتووەتە کەناراوەکانی ئیزمیر.

 لای خۆیه‌وه‌ باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تورکیا ڕایگەیاند، وێڕای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی‌ هێرشكرانه‌ سه‌ر ئه‌و دوو سه‌ربازه‌ی ئه‌مریكییه‌ لە ئیزمیر و سوپاسی دەسەڵاتدارانی تورکیا بۆ وەڵامدانەوەی خێرایان رایگه‌یاند كه‌ لێکۆڵینەوەکان له‌باره‌ی هۆكاری پشت رووداوه‌كه‌ بەردەوامن. یەکێتی لاوانی تورکیا لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لە ئەستۆ گرتووە و رایگه‌یاندووه‌، ئەو سەربازە ئەمریکییانەی دەستیان بە خوێنی سەربازەکانمان و هەزاران فەلەستینی سووره‌، بۆیان نییه‌ سوکایەتی بە وڵاتەکەمان بکەن.

 هۆشداریش ده‌ده‌ن له‌وه‌ی سه‌ربازاین ئه‌مه‌ریكا هەرجارێک پێ بنێنه‌ لەسەر خاکی توركیا به‌ گوێره‌ی شایه‌ن بوونیان مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.

 
 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.