Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 22:00

وەزارەتی تەندروستی عێراق: بەدواداچوون بۆ بڵاوبوونەوەی نەخۆشی كۆلێرا دەكەین

کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، بەدواداچوون بۆ بڵاوبوونەوەی نەخۆشی كۆلێرا دەكەن لە هەر شوێنێكدا هەبێت، ئەمە دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو لە پارێزگای سلێمانی 8 حاڵەتی تووشبووی نەخۆشییەكە دیاریكران.

سەیف بەدر گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند: نەخۆشی كۆلێرا نوێ نییە و پێشتریش لە عێراق و وڵاتانی دراوسێ و جیهانیش بوونی هەبووە، هەروەها حاڵەتەكانی تووشبوون بە نەخۆشییەكە تاكە تاكەن و ناچنە چوارچێوەی پەتای بەربڵاوەوە.

راشیگەیاند: تا ئێستا ڤاكسینی باوەڕپێكراو و كاریگەر بۆ نەخۆشی كۆلێرا لە جیهاندا نییە، ئەوەی پێویستە لەسەر هاووڵاتییان پابەندی رێنماییەكانی پاكوخاوێنی بن و خۆیان بەدووربگرن لە خواردن و خواردنەوەی ناتەندروست و هەروەها بەردەوامیش دەستەكانیان بە ئاو و سابوون بشۆن.

هەروەها رایگەیاند: چاودێری دۆخەكە دەكەین و زانیاریمان هەیە لە هەندێ شوێن حاڵەتی تووشبوونی كۆلێرا هەیە، ئەگەر رێژەی تووشبووان زیاتربوون تیمی تەندروستی رەوانە دەكەین.

سەیف بەدر گوتیشی كە لە رێگەی تیمەكانی وەزارەتی تەندروستییەوە بەردەوام لە پارێزگاكان پشكنین بۆ ئاوی خواردنەوەی ماڵان دەكەن.

ئەمە لەكاتێكدایە كە هەفتەی رابردوو سه‌ركار سورچی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاندبوو، 8 حاڵه‌تی تووشبوو به‌ كۆلێرا له‌ سنووری پارێزگای سلێمانی تۆماركراون.

هه‌روه‌ها رایگه‌یاندبوو، وەزارەتی تەندروستی هەوڵی كۆنتڕۆڵكردن و ڕێگریكردنی لە نەخۆشییەكە داوه و ڕۆژانە لە ڕێگەی پشكنینی سەرچاوەی ئاوی خواردنەوە چاودێری ئاوی سلێمانی دەكرێت.

په‌تای كۆلێرا یه‌كێكه‌ له‌و نه‌خۆشییانه‌ی كه‌ له‌ رێگه‌ی پیسبوونی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی خواردنه‌وه‌ و خواردنی ئه‌و سه‌وزه‌یه‌ی كه‌ به‌ ئاوی قورس ئاوده‌درێت، بڵاوده‌بێته‌وه‌، هەروەها ئه‌م په‌تایه‌ زیاتر له‌ وه‌رزی هاوین و گه‌رمادا ته‌شه‌نه‌ ده‌كات.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.