Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 22:03

بە تەمەنترین ئافرەتی جیهان كۆچی دوایی كرد

کوردستان TV
100%

ماریا براناس مۆرێرای ئیسپانی و بە تەمەنترین ئافرەتی جیهان ئەمڕۆ سێشەممە لە تەمەنی 117 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

بنەماڵەكەی رایانگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە ماریا هەر بەمشێوەیە كۆچی دوایی كرد كە خۆی دەیەویست ئەویش لەنێو خەودا و بەبێ ئازار گیانی سپارد.

دوای مردنی تێكلا یۆنیڤیچی پۆڵەندی لە ساڵی 2022، ماریا بە بەتەمەنترین ئافرەت لەسەر گۆی زەوی دیاری كرابوو.

ماریا لە 4ی ئاداری ساڵی 1907 لە شاری سان فڕانسیسكۆ لە خێزانێكی ئیسپانی لەدایك ببوو، دوای 8 ساڵ باوكی بڕیار دەدات بگەڕێتەوە ئیسپانیا.

ماریا لە ساڵی 1931 هاوسەرگیری لەگەڵ پزیشكێك كردبوو، ماوەیەكی زۆریش وەك پەرستار لەبەردەستی هاوسەرەكەیدا كاری كردبوو، خاوەنی 3 منداڵ بووە لەگەڵ 11 نەوە و 13 نەوەی نەوەكانی.

ماریا كە ماوەی چەند ساڵێك بوو لە خانەی بەساڵاچووان ژیانی بەسەر دەبرد، لەبارەی نهێنی تەمەنییەوە چەند جارێك لە میدیاكانی ئیسپانیاوە ئاماژەی بەوەدابوو كە هیچ شتێكی تایبەتی نەكردووە بۆ تەمەندرێژی.

شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.