له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تیی تۆپی پێ (فیفا) سزای سه‌ر یانه‌ی هه‌ولێری هه‌ڵگرت، ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌ممه فیفا ئیمه‌یلێكی بۆ یانه‌ی وه‌رزشیی هه‌ولێر ناردووه، تێیدا هاتووه به فه‌رمی سزای سه‌ر یانه‌كه هه‌ڵگیرا.
یانه‌ی هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت، ئه‌و سزایه‌ی كه به‌سه‌ر یانه‌كه سه‌پێندرابوو دوای ئه‌وه‌ی سكاڵایه‌ك له لایه‌ن یاریزانی توونسی سامی ئه‌لهومامی دژی یانه‌كه له فیفا تۆمار كرابوو. ئه‌م كاره ئه‌نجام درا، دوای ئه‌وه‌ی نوێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر دكتۆر سیروان ته‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی سه‌ردانی وڵاتی توونسی كرد و له نزیكه‌وه چاوی به یاریزانه توونسییه‌كه كه‌وت و ئه‌و شایسته داراییه‌ی كه دوا خرابوو، كه بڕه‌كه‌ی 40 هه‌زار دۆلار بوو و ئیداره‌ی پێشووی یانه‌كه لێی به‌رپرسیاره ، به كاش گه‌یاندییه ده‌ستی. له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا پارێزه‌ری یاریزانه‌كه و وه‌كیلی كاره‌كانی ئاماده‌ی بوون.
له كۆتاییدا ڕاگه‌یه‌ندراوه، به‌م شێوه‌یه یانه‌ی هه‌ولێر سیسته‌می تۆماركردنی یاریزانانی له لایه‌ن فیفا كراوه‌یه و هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌ماوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.