Erbil 7°C شەممە 21 کانونی یەکەم 20:20

ئەمشەو بینەری دیاردەیەكی گەردوونی مانگ بن

کوردستان TV
100%

ئەمشەو دیاردەی گەردوونی دەركەوتنی (مانگی شین) روو دەدات، ئاژانسی (ناسا) دەڵێت، بینینی ئەم دیاردەیە لە كیس خۆتان مەدەن، چونكە تا ساڵی 2037 جارێكی دیكە روو ناداتەوە.

لە كوردستاندا بەم دیاردەیە دەگوترێ (مانگی تابان) كە رووی مانگ لەم شەوەدا بەشێوەیەكی گەورەتر و گەشاوەتر دەردەكەوێت.

دیاردەی دەركەوتنی مانگی تابان لە كاتژمێر 9:29ی ئەمشەو دەگاتە لووتكە، دیاردەكەش تا رۆژی چوارشەممەی داهاتوو بەشێوەی رێژەیی بەردەوام دەبێت.

بەگوێرەی ئاژانسی (ناسا) هۆكاری دەركەوتنی مانگی تابان بە رەنگی شینەوە ئەوەیە كە مانگ لە سووڕانی خۆیدا لە نزیكترین خاڵدا لە زەوییەوە نزیك دەبێتەوە.

ئەم دیاردەیەی دەركەوتنی مانگ بە ڕەنگی شین جگە لە تەلیسكۆب و چاویلكەی تایبەت، تاڕادەیەك بە چاوی ئاساییش دەبینرێ.

هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.