دوای زیاتر لە 10 ڕۆژ لە دەستپێکردنی هێرشێکی گەورە و بێ وێنەی کیێڤ بۆ سەر خاکی ڕووسیا، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، هێزەکانی ئۆكراینا پێگەکانیان لە ناوچەی کورسک له قووڵایی خاكی رووسیا بەهێزتر كردووه.
لای خۆیەوە سوپای ڕووسیا ڕایگەیاند، بهرپهرچی هێرشە نوێیەکانی کیێڤیان داوهتهوه و بەردەوامن لە بۆردومانکردنی ئۆکراینا، بەتایبەتی لە ههرێمی دۆنباس له رۆژههڵاتی ئۆكراینا. لە 6ی ئابدا سوپای ئۆکراینا هێرشی بۆ سەر ناوچەی سنووری کورسک دەستپێکرد و کۆنترۆڵ كردنی82 شارۆچکە و 1155 کیلۆمەتر چوارگۆشەی ڕاگەیاند، لەو هێرشهیدا مۆسکۆی تووشی سەرسوڕمان کرد و بە گەورەترین ئۆپەراسیۆنی سەربازی دەرەکی بۆ سەر خاکی ڕووسیا لە دوای جەنگی جیهانی دووەم دادەنرێت.
زێلێنسکی دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ فەرماندەی باڵای سوپای ووڵاتهكهی رایگهیاند: ژەنەڕاڵ ئهلێکساندەر سیرسکی ڕاپۆرتی لەسەر بەهێزکردنی پێگەی هێزەکانمان لە ناوچەی کورسک و فراوانکردنی ناوچەی پارێزراو پێشکەش کردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.