Erbil 18°C چوارشەممە 23 تشرینی یەکەم 18:32

بەڕاستی گۆشتی مریشكی سوور و هێلكەكەر خراپە؟

کوردستان TV
100%

لە ماوەی رابردوودا لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی وا بڵاوكرابووەوە كەوا گۆشتی مریشكی سوور و هێلكەكەر خراپە و بۆ خواردن ناشێ، لەمبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری بڵاوكراوەیەكی بڵاو كردەوە.

بەگوێرەی روونكردنەوەكەی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری، خواردنی گۆشتی مریشكی سوور و هێلكەكەر خراپ نییە و هەروەها هیچ مەترسییەكی لەسەر تەندروستی مرۆڤ نییە ئەگەر بەشێوەیەكی زانستی مریشكەكە بەخێوكرابێت.

هەروەها دەڵێت، هەر جۆرە مریشكێك ئەگەر نەخۆش نەبێت یاخود ماوەی بەكارهێنانی دەرمانی تێپەڕاندبێت، بۆ خواردن تەندروستە و هیچ مەترسییەكی نییە.

دەشڵێت، چۆن خواردنی هێلكەی مریشكی هێلكەكەر ئاساییە و خراپ نییە، بەهەمانشێوە گۆشتەكەشی لە رووی زانستییەوە خراپ نییە و ئاساییە.

نەشی شاردەوە كە رەنگە جیاوازی لە بەهای خۆراكی لەنێوان مریشكی سوور یاخود هێلكەكەر لەگەڵ مریشكی تایبەتی گۆشتدا هەبێت، بەهۆی جیاوازی ماوەی بەخێوكردنەكەی، بەڵام لە رووی زانستییەوە هەردوو جۆرەكە هەمان مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت.

لە كۆتایی روونكردنەوەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری جەخت لەوە كرایەوە كە بەكارهێنانی گۆشتی هەر جۆرە مریشكێك ئەگەر لەژێر سەرپەرشتی و رێنمایی ڤێتێرنەری بەرهەمهاتبێت، تەندروست و شیاوە بۆ خواردن.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.