هونه‌رمه‌ند شوان كه‌مال: هونه‌رمه‌ندی گه‌وره و باشمان هه‌یه به‌ڵام بارودۆخی هونه‌ریه‌كه‌مان جیاوازه و ناگاته ئاست وڵاتانی ئه‌ورپا و جیهان
هونه‌رمه‌ند شوان كه‌مال: له كاتی دروستكردنی په‌یكه‌ره‌كانم ئازادیه‌كی زۆر ده‌ده‌م به‌خۆم بۆ داڕشتن و بیناكردنی په‌یكه‌ره‌كانم
هونه‌رمه‌ندی په‌یكه‌رساز"شوان كه‌مال"، له‌هونه‌ری په‌یكه‌رسازی خاوه‌ن سه‌لیقه و ئیساتیكای تایبه‌ت به خۆیه‌تی له ماوه‌ی (40) ساڵه‌ی ژیانی هونه‌ری خۆیدا خاوه‌نی چه‌ندین په‌یكه‌ری نایابه له كوردستان و عێراق وئه‌وروپا.
ناوبراو یه‌كێكه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه په‌یكه‌ره‌كانی له نێو چه‌ندین شه‌قام و شوێنه گه‌شتییه‌كانی وڵاتانی ئه‌وروپا دانراون، په‌یكه‌ره‌كانی شوان هه‌ر له‌ئه‌وروپا چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی بۆ كراون، له میدیاكانش به گرنگییه‌وه باسیان له په‌یكه‌ره‌كانی كردوه، جگه له‌وه‌ش ئه‌م هونه‌رمه‌نده بۆ بره‌ودان به به‌هره‌كه‌یی و ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی ئه‌زموونه‌كه‌ی زۆر گرنگی به لایه‌نی خوێندنی ئه‌كادیمی داوه هه‌میشه به دوای زانیاری نوێ و پێشڤه‌چوونه‌كانی سه‌رده‌مه‌وه بووه.
هونه‌رمه‌ند شوان كه‌مال، خاوه‌نی چه‌ندین بڕوانامه‌ی هونه‌رییه له پسپۆره‌كه‌ی له‌وانه: بڕوانامه‌ی دبلۆم له هونه‌ری په‌یكه‌رسازی-سلێمانی، بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس له هونه‌ری په‌یه‌كه‌رسازی-زانكۆی به‌غدا، بڕوانامه‌ی دبلۆمی پیشه‌یی له ته‌كنیكه‌كانی هونه‌ری په‌یكه‌رسازی- ئه‌ڵمانیا، بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له‌هونه‌ری په‌یكه‌رسازی- ستۆكهۆڵم. له پاڵ ئه‌مانه‌ش دا خاوه‌ن رۆشنبیرییه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه، هه‌رئه‌وه‌ش وای كردووه له ئه‌وروپا له چه‌ندین ده‌زگاو فه‌رمانگه‌ی هونه‌ری به‌رپرسیاره‌تی وه‌ربگرێت وه‌كو لێپرسراوی به‌شی هونه‌ری كارگه‌ی ڕۆلفكایزه‌ر ئه‌ڵه‌مانیا، 1995 تا 2015 ، لێپرسراوی به‌شی هونه‌ری كارگه‌ی ڕۆسنگرێنزه له سوید له ساڵی 2017ه‌وه تا ئێستا، ده‌توانین بڵێن په‌یكه‌رساز شوان كه‌مال هونه‌رمه‌ندێكی جیهانیه، ماییه‌ی شانازییمانه ئێمه به‌مه‌به‌ستی ئاگادار بوون له پرۆژه و چالاكییه هونه‌رییه‌كانی به‌چه‌ند پرسیارێك به‌سه‌رمان كردووه.
هه‌ڤپه‌یڤین- كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس
*سه‌ره‌تا پێمان باشه باس له چۆنیه‌تی ئاشنا بوونت به هونه‌ری په‌ریكه‌رتاشی بۆ خوێنه‌رانمان بكه‌ین؟
- له ڕاستیدا لێتان ناشارمه‌وه تاچوومه قۆناغی په‌یمانگه‌ش نه‌مده‌زانی په‌یكه‌ر چییه نه‌مدیبوو ناهه‌قیشم نیه ئێمه كتلور و پاشخان و میراتێكی هونه‌ری شێوه‌كاریمان نییه ،شار و پارك و شوێنه گشتیه‌كانمان خاڵی بوون له په‌یكه‌ر ئه‌و كاتانه،له‌م چه‌ند ساڵانه‌ی دواییدا په‌یكه‌ر دروست كراوه له‌به‌ینید و كه‌وانه‌دا،(چونكه دید و بۆچونی خۆم هه‌یه له‌سه‌رلایه‌نی ته‌كنیكی و ئاستی هونه‌ریان) به‌راورد به‌م وڵاتانه كه هه‌ر له منداڵیه‌وه ئاشنا ده‌بن به هونه‌ر،شه‌قام و شوێنه گشتیه‌كانیان پڕن له په‌یكه‌ر بێجگه له بیناسازی و كۆشكی جوان و ئه‌وه هه‌ر باسی مۆزه‌خانه و پێگه هونه‌ریه‌كان مه‌كه.
كاتێك چوومه په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كان له شاری سلێمانی سه‌ره‌تای هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی پێشوو زانیم شتێك هه‌یه ناوی په‌یكه‌ره. ئیتر شه‌نسی خۆم بوو نازانم له‌وكاتانه‌یا مامۆستا "كۆسره‌ت جه‌مال" خه‌ریكی ئه‌و په‌یكه‌ره‌ی كاوه‌ی ئاسنگه‌ر بوو له‌ناو حه‌وشی په‌یمانگه،له‌قوڕ دروستی ئه‌كرد زۆر جوان و مه‌زن بوو،ئیتر له‌و ساته‌وه حه‌زم له په‌یكه‌رسازی كرد،له‌و كاته‌شه‌وه بێجگه له خوێندنی زۆر و ئه‌زموون و وئیشكردن هیچ كاتێك دانه‌بڕاوم له كاركردنی هونه‌ری.
*هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییه‌كانی هونه‌ری په‌یكه‌ر تاشی چین؟
- بۆ دروستكردنی كاری هونه‌ری یان په‌یكه‌ر یه‌كه‌م شت بیرۆكه و خه‌یاڵات و فه‌نتازی هونه‌رمه‌نده‌كه‌یه، دوایی چۆنێتی دروستكردنی په‌یكه‌ره‌كه له‌و كه‌ره‌سه و مه‌وادانه‌ی به‌كاری ئه‌هێنیت و شاره‌زایت له‌ناوی هه‌یه،دوایی بڵاوكردنه‌وه‌ی و پیشاندان و نمایشكردنی.
*بابه‌ته‌كانی په‌یكه‌ره‌كانی تۆ چیین؟
- خۆی په‌یكه‌رسازی به‌توانا بابه‌تی كاره‌كانی جیاواز و زۆر ده‌بن،مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه بێجگه له كاری هونه‌ری و بیرۆكه و چیرۆكی كاری هونه‌ری خۆم ئه‌گه‌ر شاره‌زا و ناوبانگت هه‌بێت ئه‌وا له‌سه‌ر داواكاریش په‌یكه‌ر دروست ئه‌كه‌یت،بۆ نمونه چه‌نده‌ها په‌یكه‌ر و پڕۆژه‌ی گه‌وره‌م هه‌یه له شاره‌كانی ئه‌ڵه‌مانیا و وڵاتانی سكه‌ندناڤیا داوایان لێكردوم بۆیان دروست بكه‌م،به‌و پێیه‌ی كه دانه‌یه‌كم له شاره‌زاترین په‌یكه‌رسازه‌كانی جیهان،به‌قسه‌ی ئه‌ڵه‌مان و سویدیه‌كانیش كه له چه‌نده‌ها كتێب و گۆڤار و ڕۆژنامه‌یان ناوی منیان هێناوه كه باس له‌هونه‌ری ئه‌وروپی ئه‌كات.به‌ڵام كاری هونه‌ری خۆم زیاتر بابه‌ته‌كانی ته‌عبیری و كه‌مێك خه‌یاڵی سوریالی به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی و به ته‌كنیكی به‌رز و به ماتریاڵی جیاواز ئه‌نجامیان ئه‌یه‌م له‌وانه بڕۆنز و ئاسن و ئه‌له‌مینیۆم و هه‌نێ جاریش به كریستاڵ و شوشه.
*بیرۆكه‌كانی له كوێیه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن؟
- بیرۆكه‌ی كاره‌كانم زۆربه‌ی له خه‌یاڵات و فه‌نتازیای بیركردنه‌وه‌ی خۆمن ،باس له نه‌هامه‌تی و ئاواره‌یی وته‌نیایی مرۆڤ له لایه‌كه‌وه دوایی په‌یوه‌ندیه‌كانی مرۆڤ له‌گه‌ڵ سروشت و چوارده‌وری،له‌م دوایانه هه‌نێ په‌یكه‌رم دروستكردوه ،فیگه‌ری له‌شی مرۆڤه له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵ و باڵنده،جا كاتی دروستكردنی په‌یكه‌ره‌كانم ئازادیه‌كی زۆر ئه‌یه‌م به‌خۆم بۆ داڕشتن و بیناكردنی په‌یكه‌ره‌كانم به‌مانای واز له عه‌قلی ناوه‌وه ئه‌هێنم به ئازادی كاری خۆی بكات زۆر جار په‌یكه‌رم دروستكردوه خه‌یاڵاتی 20 تا 30 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بووه هاتووه‌ته ده‌ره‌وه له‌و كاته‌ی دروستكردنی په‌یكه‌ره‌كه.
*كاریگه‌ری كامه قوتابخانه‌ی هونه‌ری به‌سه‌ر په‌یكه‌ره‌كانتدا زاڵه؟
- خۆی چونكه ئێمه‌ومانان هونه‌رمان به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی خوێندوه به‌تایبه‌تی باسی خۆم ئه‌كه‌م ئه‌لف وبێی په‌یكه‌رسازی به‌باشی فێربوین ئیتر دوایی كاتی كاركردن ئاسانتر ڕێ و شوێنی خۆمان دۆزیوه‌ته‌وه،هیچ قوتابخانه‌یه‌كی هونه‌ری تایبه‌ت نیه له‌سه‌ری رۆیشتبێتم یا كاری لێكردبێتم،خۆی هونه‌رمه‌ند ناتوانێت هه‌ڵیبژێرت یان باسی بكات كاره‌كانی سه‌ر به چ قوتابخانه‌یه‌كه یان بزانێت بۆ وا كاری كردوه،ئه‌بێت كه‌سانی شاره‌زای بواری ره‌خنه‌ی هونه‌ری به‌و كاره هه‌ڵبسێن،به‌داخه‌وه لای خۆمان نین ئه‌گه‌ر هه‌شبن زۆر كه‌من،كه‌سانێك هه‌ن هونه‌رمه‌ند نین به‌ڵام ئه‌توانن كاری هونه‌رمه‌ند و ژیانی هونه‌رمه‌ند هه‌ڵبسه‌نگێنن و باسی بكه‌ن.به‌ڵام له‌وه ئه‌چێت بێ ویستی خۆم كاره‌كانم وه‌ك باسمكرد بچنه‌وه خانه‌ی یان قوتابخانه‌ی ته‌عبیری سوریالیه‌وه.
*وه‌كو هونه‌رمه‌ندێك، ئاستی په‌یكه‌رتاشانی كوردستان ،له‌گه‌ڵ ئاستی په‌یكه‌رتاشانی ئه‌ورپا چۆن ده‌بینیت ؟
- خۆی ئاستی هونه‌ری هیچ میله‌تێك و وڵاتێك به‌ده‌ر نیه له ئاستی كلتوری و ڕۆشنبیری و ئینجا ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و گه‌ل و نیشتمانه.به‌مانای نه‌كرێت وڵاتێك لایه‌نی ئابوری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئاسیاوی بێت ، به‌ڵام لایه‌نی كلتور و هونه‌ر و ئه‌ده‌بی ئه‌وروپی بێت.لای خۆمان به‌راورد ناكرێت به‌م وڵاتانه به‌ڵام ئه‌بێت ئه‌وه جیابكه‌ینه‌وه لایانی فه‌رهه‌نگی و كلتوری هه‌ر گه‌لێك و نه‌ته‌وه‌یه‌ك جێی ڕێز‌و شانازیه بۆ نمونه ئێمه هونه‌رمه‌ندی گه‌وره و باشمان هه‌یه به‌ڵام بارودۆخی هونه‌ریه‌كه‌مان جیاوازه و ناگاته ئاست وڵاتانی ئه‌ورپا و جیهان،بۆنمونه ژیانی هونه‌رمه‌ندان و گرنگی دان به كاره‌كانیان،له دروستكردنی ئه‌ته‌لێ و مۆزه‌خانه و كردنه‌وه‌ی پێشانگه،هه‌ر دوور نه‌ڕۆین خۆم بۆ كوردستان‌م جێهێشتوه هاتووم له ئه‌ورپا ئه‌ژیم؟كه‌له‌م وڵاتانه ببمه شاره‌زای بواری هونه‌ری په‌یكه‌رسازی ئه‌م هه‌موو كار‌و پڕۆژه‌یه‌م دروستكردوه له‌سه‌ر شه‌قام و شوێنه گشته‌یه‌كان،بۆ لای خۆمان جێم نه‌بۆته‌وه و ناتوانم كاربكه‌م؟
*وه‌كو په‌یكه‌رتاشێك تاچه‌ند له‌گه‌ڵ كاری بازرگانی له‌رێگه‌ی هونه‌ری په‌یكه‌رتاشی؟
- ئه‌م پرسیاره زۆر گرنگ بوو چونكه له‌زۆر شوێن به‌هه‌ڵه تێگه‌یشتون و یان لێكدانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی بۆكراوه،خۆی هونه‌ر تا نه‌بێته پیشه و بازرگانی پێوه نه‌كرێت پێشناكه‌وێت له‌هیچ جێگه‌یه‌ك،به‌مانای هونه‌رمه‌ند كه كارێك ئه‌كات ئه‌بێت بیفرۆشێت جا له‌م وڵاتانه تا نرخی به‌رزتر بێت به‌مانای هونه‌رمه‌نده‌كه شاره‌زا ولێهاتووه،هونه‌رمه‌ندی ئه‌م وڵاتانه ده‌وڵه‌مه‌ندن و ژیانێكی باشیان هه‌یه،لێره ئه‌گه‌ر كاره هونه‌ریه‌كه‌ت نه‌فرۆشرێت یان پاره نه‌كات ئه‌ڵێین بڕۆی كارێكی تر بكه‌یت باشتره،زۆر به هه‌ڵه لای خۆمان ئه‌ڵێن نابێت هونه‌ر بازرگانی پێوه بكرێت یان بفرۆشرێت،بۆیه لای خۆمان هونه‌ر نه‌بۆته پیشه،كه‌س به هونه‌ر ناژی،لای خۆمان یان مامۆستایه یان فه‌رمانبه‌ری ئه‌وده‌زگا هونه‌ریانه‌یه،به‌وه هونه‌ر پێشناكه‌وێت تا نه‌بێته پیشه و كاری ڕۆژانه،بۆ نمونه خۆم ڕۆژانه 8 كاتژمێر په‌یكه‌ر دروست ئه‌كه‌م و پاره‌ی له‌سه‌ر وه‌رئه‌گرم،ئه‌مه بێجگه له كار و پرۆژه‌ی خۆم.
*په‌یكه‌رێكی تایبه‌ت هه‌یه،جیاواز له په‌یكه‌ره‌كانیترت شانازی پێبكه‌یت؟
- بۆ زانیاری به‌ڕێزتان و خوێنه‌رانی ئازیز له مێژوی هونه‌ری كوردی دوایش عه‌ره‌بی ئینجا فارسیش دوایی له رۆژه‌هه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تا ئێستا هیچ په‌یكه‌رسازێك نه‌بووه بێته ئه‌ورپا دوایی ئه‌و هه‌موو په‌یكه‌ره گه‌ورانه له سه‌ر شه‌قام و شوێنه گشتیه‌كان دروستبكات،زۆر گه‌ڕاوم مه‌راقم بوو بزانم پێش من كه‌س نه‌بووه هیوادارم له‌داهاتودا كه‌سێك بتوانێت،له ژیانی هونه‌ری و ئه‌م 40 ساڵه‌ی ته‌مه‌نی هونه‌ریم كۆمه‌ڵێكی زۆر پڕۆژه و كاری هونه‌ریم دروستكردوه له عێراق و كوردستان و ئه‌وروپا،بۆ زانیاری یه‌كه‌م په‌یكه‌ری قوربانیانی چه‌كی كیمیاوی و كۆمه‌ڵكوژ من و جوانه‌مه‌رگ( كۆسار ئه‌حمه‌د) دروستمانكردوه بۆ (تۆفیقی كاره‌با) ئێستاش هه‌ر ماوه له شاری هه‌ڵه‌بجه دانراوه،له ئه‌ڵه‌مانیا و سوید و نه‌رویجیش په‌یه‌كه‌ری زۆرم هه‌یه هه‌موویانم خۆشه‌وێت و گرنگن به‌ڵام له‌وانه‌یه په‌یكه‌ری (شاسوار ئه‌نۆڵد)م رۆز لا گرنگ بێت چونكه په‌یكه‌رێكی بڕۆنزی زۆر ئاڵۆز و ورده‌كاری زۆری تیایه ماوه‌یه‌كی زۆر كاتیان داپێم بۆ دروستكردنی دراسه وتوێژینه‌وه‌م له‌سه‌ر ئه‌سپ كرد دوایی ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری هه‌بوو له میدیای ئه‌ڵه‌مانی و سه‌رۆكی هه‌رێمی نۆرد ڕاین په‌رده‌ی له‌سه‌ر لابرد زۆر پێوه‌ی هیلاك بووم ناوی خۆمم به‌كوردی له‌سه‌ر نوسیووه بۆ مێژو ئه‌مێێته‌وه،هه‌موو په‌یكه‌ره‌كانم گرنگن و جێی شانازی خۆمن هیوادارم كوردیش ڕۆژێك بێت گرنگی به كه‌سایه‌تیه‌كانی خۆی بات كه دڵسۆزانه و خۆبه‌خشانه كاریان كردوه،له‌هه‌موو حاڵه‌تێكا و له‌كۆتاییا ئێمه هه‌ركوردین،هیوادارم رۆژێك بێت ببینه خاوه‌نی وڵات و كوردسانێكی گه‌وره ئه‌وكات توانا و ئه‌زمون و سه‌لیقه‌ی خه‌ڵكانی دڵسۆزبۆ بنیاتنانی كوردستان بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.