Erbil 32°C چوارشەممە 18 ئەیلوول 11:15

ئه‌مریكا بڕیاری قه‌ده‌خه‌ی چه‌ك فرۆشتن به‌ سعوودیه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه

کوردستان TV
100%


ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له‌ زاری سێ سه‌رچاوه‌ی ئاگاداری نێو كۆشكی سپی و كۆنگرێس ئاشكرای ده‌كات، جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڕیاری داوه‌ به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قەدەخەکردنی فرۆشتنی چەکی هێرشبەری بە سعوودیە.

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ 3 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بایدن هه‌ر خۆی بڕیاریدا فرۆشتنی چه‌ك به‌ سعوودیه‌ رابگرێت. 

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا به‌ رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه‌ بڕیاری قه‌ده‌خه‌كردنی فرۆشتنی چه‌ك به‌ سعودیه‌ چه‌ند رۆژێكه‌ له‌ واژۆی جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لایه‌نی تایبه‌تمه‌ند به‌ یاسادانان ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌.

 روونیشی كردۆته‌وه‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری پێشوو دوای ئه‌وه‌ دێت؛ سعوودیه‌ له‌ ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوو زۆر هه‌نگاوی گرنگی ناوه‌ له‌ باره‌ی له‌به‌رچاوگرتنی مافه‌كانی مرۆڤ و رێگریكردن له‌ ئازاده‌ گشتییه‌كان. 

هاوكات رۆیته‌رز ئه‌وه‌شی باسكردووه‌ پەیوەندییەکانی نێوان واشنتۆن و ریاز بەشێوەیەکی بەرچاو بەرەوپێشچووە، بەتایبەتی دوای ده‌سپێكی جه‌نگی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا، ئەمەش باوەڕی واشنتۆنی پتەوتر کرد کە پێویستی بە هاریکاریی سعوودیە هەیە لەسەر پرسە گەورەکان لەوانەش وزە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.