سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی لێدوانێکی كه‌سايه‌تييه‌كى ئێزدى بەرامبەر بە ئایینی ئیسلام راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژى ڕابردوو كاردانهوهيهكى فراوان به‌تايبه‌تى له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا به‌رامبه‌ر به لێدوانێکی نادروستی كه‌سايه‌تييه‌كى ئێزدى هاته ئاراوه. لێره‌دا جه‌خت دهكهينهوه كه هيچ جۆرە پێشێلكارى و بێڕێزييهك به‌رامبه‌ر به هه‌ر بير و بڕوا و ئايينێك، قبووڵكراو نیيە و سەركۆنەی دەكەین.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، لە هەمانكاتدا هه‌ڵه‌ى كه‌سێك له هه‌ر ئايينێك بێت، نابێ به هه‌ڵه‌ى هه‌موو پهيڕهوانى ئايينهكه له قه‌ڵه‌م بدرێت، بۆيه ده‌بێ هەموو لایەك پابەندی كولتووری یەكترقبووڵكردن و لێبوردەیی و پێكەوەژیان بن و ڕێگە لە دروستبوونی گوتاری ڕق و كینە و نكۆڵی‌كردن بگیرێت.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، لایەنە پەیوەندیدارەكان بەرپرسن لە بەدواداچوون و لێپرسینەوەی یاسایی، هەموو لایەكيش دڵنیا دەكەینه‌وه كە هەرێمی كوردستان بۆ هەمیشە وەك نموونەی پێكەوەژیانی ئاشتیانە و برایەتی دەمێنێتەوە. هیچ پاساوێك بۆ نانەوەی ئاڵۆزی و پشێوی و دروستكردنی هەڕەشە بۆ سەر هاووڵاتیان و پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییيەكانی كوردستان قبووڵ ناكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.