فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی ئه‌مریكا ناسراو به سێنتكۆم رایگه‌یاند، كه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژی ناوچەکە فڕۆکەی ئێف-22 گەیشتوونەتە ناوچەکە.
دوای كوژرانی ئیسماعیل هەنییە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی حەماس، لە تاران گرژی و ئالوزییهكانی ناوچه‌كه زیاتر بوونه و بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی پێكدادان ئه‌مریكا بۆ به‌رگریكردن له خۆی و هاوپه‌یمانه‌كانی فرۆكه‌ی ئێف-22 گواستوه‌ته‌وه ناوچه‌كه.
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكا له راگه‌یاندنێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه گواستنه‌وه‌ی فرۆكه‌ی ئێف-22 بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران و ئه‌و گروپانه‌یه كه پاڵپشتییان لێ ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.