سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە ئەنجامی رووداوێكی هاتوچۆ لە پارێزگای كەركووك، 2 كەس گیانیان لەدەست دا.
پەیامنێری (كوردستان تیڤی) لە كەركوك پێی راگەیاندین: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە نزیك شەقامی دادگای كەركووك، رووداوێكی هاتوچۆ كەوتەوە.
راشیگەیاند: لە ئەنجامی رووداوەكە دوو سەرنشینی ئۆتۆمبێلێك لە جۆری ئۆپڵ ئۆمێگا، گیانیان لەدەستداوە.
پۆلیسی هاتوچۆی كەركووك هۆكاری رووداوەكەی بۆ تیژڕۆیی گەڕاندەوە كەوا شوفێری ئۆتۆمبێلەكە كۆنتڕۆلی لەدەستداوە و تووشی رووداوەكە بووەتەوە.
كەركووك / هەڵۆ جەباری
ڤیدیۆ: ئەو ئۆتۆمبێلەی تووشی رووداوەكە بووە:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.