لە ئەنجامی رووداوێكی گەورەی هاتوچۆ لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا 35 كەس بوونە قوربانی، دەگوترێ رووداوەكە بەهۆی خەولێكەوتنی شوفێرەكە كەوتۆتەوە.
رووداوەكە دوروبەری كاتژمێر 5ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی روویداوە، پاسێكی گواستنەوەی هاووڵاتییان كە لە ئەنقەرە بەرەو ناوچەی ئەسکیشەهیر بەڕێكەوتووە، لە رێگە دەرچووە و خۆی بە پردێكی پەڕینەوەی شەقامی خێرا داداوە.
لە ئەنجامی رووداوەكە 9 كەس گیانیان لەدەستداوە و 26 كەسی دیكەش بریندار بوون.
لە پشكنینە سەرەتاییەكانی كارمەندانی هاتوچۆ دەركەوتووە كە پاسەكە هیچ كێشەیەكی نەبووە، بۆیە گومان دەكرێ رووداوەكە بەهۆی خەولێكەوتنی شوفێرەكە كەوتبێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.