Erbil 12°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 23:30

ئێران تێوەگلانی لە پلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی ئەمریکا ڕەتکردەوە

کوردستان TV
100%


ئێران ئەو بانگەشانەی ڕەت کردەوە کە باس لە تێوەگلانی تاران دەکەن لە پلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکا لەنێویاندا سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ.

ئاژانسی ھەواڵی فەرمی ئێران بڵاوی کردەوە کە نێردەی ھەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، وەڵامی بانگەشەکەی ڕۆژی سێشەممەی وەزارەتی دادی ئەمریکای داوەتەوە کە ڕایگەیاندبوو، کەسێکی پاکستانی کە تۆمەتبارە بە جێبەجێکردنی پلانی تیرۆرکردنی گەورە بەرپرسانی ئەمریکا، پەیوەندی بە تارانەوە ھەیە.

بەپێی ئاژانسەکە، نێردەی ھەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاگەیاندراوێکدا، ئاماژەی بەوەداوە:  ھیچ ڕاپۆرتێکمان لەو بارەیەوە لەلایەن حکوومەتی ئەمریکاوە بەدەست نەگەیشتووە، بەڵام ئاشکرایە کە ئەم شێوازە (کردەی تیرۆرکردن)، پێچەوانەی سیاسەتی حکوومەتی ئێرانە بۆ دادگاییکردنی بکوژی (قاسم) سولەیمانی".

دوێنێ سێشەممە وەزارەتی دادی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو، کەسێکی پاکستانی کە پەیوەندیی بە حکوومەتی ئێرانەوە ھەیە، تۆمەتبارە بە جێبەجێکردنی پلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکا لەو وڵاتە.

پێشتر لە ساڵی 2020دا، بە فەرمانی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ، ئەو ھێرشە لە عێراق ئەنجامدرا کە بووە ھۆی کوژرانی فەرماندی فەیلەقی قودس سەربە سوپای پاسداران، قاسم سولەیمانی.

ڕۆژی14ی مانگی ڕابردوو سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ترەمپ، لە میانی بەشداری کردنی لە گردبوونەوەیەکی جەماوەریدا لە بارەی ھەڵبژاردن کە لە پێنسیلڤانیا، ڕووبەڕووی ھێرشی چەکداری بووەوە کە بەھۆیەوە گوێچکەی برینداربوو.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.