لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سودان بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ حهڤده كهس گیانی لەدەستداوه و بە هەزاران خانووش رووخاون.
میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردووهتهوه، بارانێکی بەخووڕ رووی لە ناوچەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی سودان کردووە و بەهۆیەوە هەزاران خانوو رووخاون.
ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری چەند پزیشکێکی نەخۆشخانەکانی شاری ئەبو ئەحمەدی باکووری رۆژهەڵاتی وڵاتەکەوە بڵاوی کردووەتەوە، حهڤده کەس بەهۆی رووخانی ماڵەکانیانەوە گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژە بەوەش کراوە، بارانهكه زیانێكی زۆری به شارهكه گهیاندووهو جگە لە رووخانی هەزاران ماڵ، سەدان دووکانی بازاڕی شارەکەش هەر بەهۆی بارانبارینەوە رووخاون. ههر لهوبارهیهوه، دوێنی ناوەندی کاروباری فریاکەوتن لە سودان بڵاوی کردەوە، لە سەرەتای مانگی رابردوو لە حەوت ناوچەی وڵاتەکە، بەهۆی بارانبارین و لافاو،23 کەس گیانیان لەدەستداوە و هەزاران خانوو و باڵەخانەش رووخاون.
ساڵانە لە نێوان مانگەکانی ئایار و تشرینی یەکەم، سودان رووبەڕووی بارانبارینی بەخوڕ و لافاو دەبێتەوە و زەرەر و زیانێکی زۆر بە خەڵکی ئەو ناوچانە دەگەیەنێت کە لافاو تیایندا دروست دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.