Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 22:03

شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی له‌گه‌ڵ شاندێكی حزبى ئیسلامى عێراق كۆبووه‌وه‌

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ 4ی ئابی 2024 لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە پیرمام، فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پێشوازی لە شاندێکی حزبی ئیسلامی عێراق بە سەرۆکایەتی (د.ئەیاد سامرائی) سەرۆکی ئەنجوومەنی شورای حزبی ئیسلامی کرد.

لە دانیشتنەکەدا کە ھۆشیار زێباری و سیداد بارزانی ئەندامانی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و د.کەمال کەرکووکی و نەوزاد ھادی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئامادەی بوون.

فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی، وێڕای بەخێرھێنانی شاندی میوان دووپاتی کرد کە پەیوەندیە مێژووییەکان لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و حزبی ئیسلامی عێراق پەیوەندییەکی سەرکەوتووە و جێگای خۆشحاڵییە.

ھەروەھا میرانی جەختی کردەوە کە ھەڵوێستی حزبی ئیسلامی عێراق بەرامبەر بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان ھەڵوێستی پابەندبوون بووە بە مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان و ھەموو کاتێک پاڵپشتی لە مافەکانی گەلی کوردستان کردووە و بەردەوامە تاکو ئێستا.

سەبارەت بە ڕەوشی عێراق فازڵ میرانی ئاماژەی بەوەدا کە عێراقی ئێستا وەک عێراقی جاران نیە و پێشکەوتنی تەکنەلۆژیاو ناسەقامگیری و ئاڵۆزی لە ناوچەکەداو لە عێراق باندوری خۆی کردووەتە سەر دەوڵەتی عێراقی فیدڕاڵ، ھەروەھا میرانی دووپاتی کرد کە پارتی دیموکراتی کوردستان ھەموو کاتێک ئامادەیە کار بکات لەگەڵ ھەموو لایەنەکانی سیاسی عێراق بۆ خزمەتی گەلانی عێراقی فیدڕاڵ.

لای خۆیەوە (د. ئەیاد سامرائی) سەرۆکی ئەنجوومەنی شورای حزبی ئیسلامی عێراق زۆر سوپاسی مەکتەبی سیاسی پارتی کرد بۆ ڕەخساندنی ئەم دیدارەو بە گەرمی پێشوازی کردنیان، ئەیاد سامرائی دووپاتی کرد کە حزبی ئیسلامی عێراق پاڵپشتی دۆزی کوردستانییەو باوەڕیان وایە کە ھەر گەلێک مافی چارەنووسی خۆی ھەیە.

سەبارەت بەڕەوشی عێراق، د.ئەیاد سامرائی ئاماژەی بەوەدا کە ڕەوشی عێراق ناجێگرەو تا ئێستا ھێزەکانی سیاسی عێراق نەیانتوانیووە لە ساڵی (2006)ــــەوە تا ئێستا حوکمڕانێکی باش لە عێراق کە لە خزمەتی گەلانی عێراق دابێت نەھاتە دی و ئەمە خەمی ھەر  تاکێکی عێراقییە.

ھەروەھا د.ئەیاد سامرائی، دووپاتی کرد کە حزبی ئیسلامی عێراق کار لەگەڵ ھەموو لایەنەکان دەکات و ئاواتمان ئەوەیە ھەموو لایەنەکانی سیاسی عێراق کار بۆ خزمەتکردنی گەلانی عێراق بکات، ھەروەھا سامرائی دووپاتی کرد کە پەیوەندییەکان لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و حزبی ئیسلامی عێراق پەیوەندی مێژوویی و لە ئاستێکی بەرزدایەو ھیوایان وایە کە ئەم پەیوەندییانە بەھێزتر بێت و دیداری دووقۆڵی لە نێوان ھەردوولادا زیاتر بێت و ھیوای خواست ھەرێمی کوردستان لە پێشکەوتن دا بێت.

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.