Erbil 15°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 21:30

ئەمڕۆ پێشمەرگە ئۆپەڕاسیۆنێكی فراوانی بۆ گەڕان بەدوای چەكدارانی داعش ئەنجام دا

کوردستان TV
100%

هێزی پێشمەرگەی كوردستان ئەمرۆ پێنجشەممە ئۆپەڕاسیۆنێكی فراوانی لە قەرەهەنجیر ئەنجام دا بۆ گەڕان بەدوای چەكدارانی داعش.

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند: ئەمڕۆ پێنجشەممە بە فەرمانی فەرماندەی فیرقەی دووی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، لیوای 1ی پیادە لە سنووری شارەدێی قەرەهەنجیر و گوندەکانی دەوروبەری، ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانیان ئەنجام دا.

راشیگەیاند: ئۆپەڕاسیۆنەكە لە بەرەبەیانی ئەمرۆ پێنجشەممە تا پاش نیوەرۆی خایاند.

وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەش دا كە ئامانج لە ئەنجامدانی ئۆپەڕاسیۆنەكە کێوماڵکردن و گەڕان و پشکنین بوو بۆ ئەو شوێنانەی كە گومانی حەشارگە و شوێنی چەکدارانی تیرۆرستی داعشی لێ دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.