Erbil 17°C چوارشەممە 30 تشرینی یەکەم 22:55

سەرۆك بارزانی پەیامێكی سەرەخۆشیی بۆ كۆچی دوایی ملازم خدر بڵاو دەكاتەوە

کوردستان TV
100%


سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی  په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بۆ كۆچی دوایی سهیل التمیمي ناسراو بە (ملازم خدر) بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانییدا هاتووه‌، بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی تێكۆشەری ناودار فەریق (نعمان علوان سهیل التمیمي) ناسراو بە (ملازم خدر)ـمان پێ گەیشت. ملازم خدر كەسایەتی و خەباتگێڕێكی حزبی شیوعیی عێراقی و نزیك لە بارزانیی نەمر و دۆستی دۆزی ڕەوای گەلی كوردستان بوو كە ژیانی خۆی لە پێشمەرگایەتی و خەبات دژی دیكتاتۆریەت تەرخان كرد.

سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و كەسوكار و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو ملازم خدر و هەروەها هاوڕێیانی لە حزبی شیوعیی عێراقی و تەواوی خەباتگێڕانی عێراق و كوردستان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

سه‌رۆك بارزانی ده‌شڵێت، لەخودای گەورە داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت، انا للە و انا الیە راجعون.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.