Erbil 12°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 09:11

ئەڵمانیا: دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست مەترسیدار و ئاڵۆزە

کوردستان TV
100%

 
حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەدۆخێکی مەترسیداردایە و لە بەرژەوەندیی کەسیش نییە ئاگرەکە خۆش بكرێـت، ده‌شڵێت: لە ڕێگەی پەیوەندییە سیاسی و دیپلۆماسییەکانەوە هه‌وڵه‌كانمان بۆ ڕێگریی له‌ زیادبوونی ئاڵۆزی و گرژییه‌كان زیاتر ده‌كه‌ین. 

دوای کوژرانی ئیسماعیل هەنییە سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس، دەیڤد بوشنەر جێگری گوتەبێژی حکوومەتی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، حکوومەتی ئەڵمانیا هەموو کەناڵە دیپلۆماسییەکان بەکار دەهێنێت تا ڕێگریی لە زیادبوونی ئاڵۆزییەکان بکرێت.

 ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، حکوومەتی ئەڵمانیا هیچ زانیارییەکی وردی له‌ باره‌ی كوشتنه‌كه‌ی هه‌نیه‌ نییە بۆیە ناتوانێت بە وردەکاری لێدوان بدات. 

هه‌روه‌ها وتیشی: ئاشکرایە هەموو ناوچەکە لە دۆخێکی مەترسیداردایە و لە بەرژەوەندیی کەسیش نییە ئاگرەکە خۆش بکرێت. 

جه‌ختشی له‌وه‌كرده‌وه‌، حکوومەتی ئەڵمانیا هەموو کارێک لەگەڵ هاوبەشانی دەکات و هەموو رێگه‌ دیپلۆماسییەکان بەکاردەهێنێت تا ڕێگریی لە زیادبوونی ئاڵۆزی و گرژییه‌كان بكات. 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.