Erbil 25°C شەممە 28 ئەیلوول 21:16

لە ئێران ڕێوڕەسمێکی تایبەت بۆ تەرمی ئیسماعیل هەنییە بەڕێوەدەچێت

کوردستان TV
100%


لە ڕێوڕەسمەکەدا سەرکۆماری ئێران مەسعود پزیشکیان و بەرپرسانی باڵای حکوومی و سەربازیی ئەو وڵاتە بەشدارن.

لە سەرەتای ڕێورەسمەکەدا، کە لە زانکۆی تاران دەستی پێکرد، نوێژی مردوو لەسەر تەرمی ئیسماعیل هەنییە لە لایەن ڕێبەری باڵای ئێران عەلی خامنەیی ئەنجام درا.

بە هەزاران کەس لە بەردەم دەرگای زانکۆی تاران بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی ئیسماعیل هەنییە وەستابوون.

تەرمی سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس ئیسماعیل هەنییە کە لە تاران كوژرا، دوای تەواوبوونی ڕێوڕەسمەکان، بڕیارە بەرەو دوا مەنزڵگەی خۆی لە دۆحە بەڕێ بکرێت.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.