Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 04:24

ئه‌مڕۆ مه‌سعود پزیشكیان وه‌ك سه‌رۆك كۆماری ئێران ده‌ستبه‌كار ده‌بێت

کوردستان TV
100%

     
ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 30ی7ی2024، مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران لە پەرلەمان و بە ئامادەبوونی نوێنەرانی 80 وڵات سوێندی یاسایی دەخوات.

 موجتەبا یوسفی ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، له‌ دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان مه‌سعود پزیشكیان وه‌ك نوێنه‌ری خه‌ڵكی ته‌ورێز ده‌ستله‌كار ده‌كێشێته‌وه‌ و هه‌روه‌ها رێوڕه‌سمی سوێندخواردنی وه‌ك سه‌رۆك كۆمار به‌ڕێوه‌ده‌چێت. 

گوتیشی، بەگوێرەی ماددەی 21ی دەستوور، سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراو لە کۆبوونەوەیەکدا، بە ئامادەبوونی سەرۆکی دەزگای دادوەریی و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزەرانی دەستوور، لە پەرلەمان سوێندی سەرۆکایەتی دەخوات. 

به‌پێی زانیاری میدیاكانی ئێران نوێنه‌رانی 80 وڵاتی جیهان له‌ رێوڕه‌سمی سوێندخواردنی مەسعود پزیشکیان به‌شدار ده‌بن. 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.