Erbil 40°C سێشەممە 10 ئەیلوول 10:08

ئۆڵۆمپیادی پاریس.. زانایانی موسڵمان کەمپینێکیان بۆ بەرگرییکردن لە حەزرەتی عیسا ڕاگەیاند

کوردستان TV
100%

یەکێتیی جیھانی زانایانی موسڵمان بە توندی ناڕەزایەتی خۆی دەربڕی لە ھەمبەر ئەو سووکایەتییەی کە ڕۆژی ھەینی ڕابردوو لە میانی ڕێوڕەسمی کردنەوەی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی "پاریس 2024" بە حەزرەتی عیسا کرا و ڕایگەیاند، بەتوندی سەرکۆنەی ئەو سووکایەتییە دەکات کە بە حەزرەتی عیسا کراوە.

ھەروەھا یەکێتییەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، لە ھەمبەر ئەو سووکایەتییەی کە ڕۆژی ھەینی ڕابردوو لە میانی ڕێوڕەسمی کردنەوەی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی پاریس بە حەزرەتی عیسا کرا، کەمپێنێکی بۆ بەرگرییکردن لە حەزرەتی عیسا ڕایگەیاندووە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا، جەخت لەوە کراوەتەوە: "ڕۆژی ھەینی ڕابردوو لە میانی ڕێوڕەسمی کردنەوەی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی پاریس، بە ئاشکرا سووکایەتی بە ئاینییەکان و پێغەمبەران کراوە، بەتایبەتی حەزرەتی مەسیح و یاوەرانی".

ڕاشیگەیاندووە: "ئەوەی لەو ڕێوڕەسمەدا، ڕوویدا، گوزارشتبوو لە دابەزینی ئاستی ڕەوشتێکی بێ وێنە و پێشێلکارییەکی ئاشکرای بەھا ڕۆحییەکان و بنەما مرۆییەکان، ھەروەھا ھێرشکردن بۆسەر ھەستی ھەموو باوەڕدارانی بە خودای گەورە و نێردراوەکانی و سووکایەتیکردن بە باوەڕە قوڵەکانیان و پێشێلکارییەکی ئاشکرای یەکڕیزی و تێگەیشتن بوو".

باسی لەوەش کردووە: "ئەمڕۆ دەبینین کە بەھاکانی ڕۆژئاوا لە ھەموو بوارەکانی ژیاندا زیاتر کەم دەبێتەوە، بەو پێیەی بەھا ڕووحی و ڕەوشتەکانیان لەدەستداوە و دەستیان کردووە بە پەرەپێدان بە ھەڵوەشاندنەوەی خێزان و بێباکی لە پەیوەندییە مرۆییەکان و داڕمانی ڕەوشت".

لە ڕاگەیاندراوەکەدا، داوا لە سەرجەم ئیمام و گوتاربێژان کراوە کە لە گوتار و وانەکانیاندا، سەرنجیان لەسەر پێویستی ڕێزگرتن لە ھەموو پێغەمبەران بێت، چونکە باوەڕبوون بە پێغەمبەران، یەکێکە لە پایەکانی ئایینی.

ڕاشیگەیاندووە: "پێغەمبەر عیسا بە پێغەمبەرێکی گەورەی خودای دەزانین، و یەکێکە لە پێغەمبەرە بەھێزەکان، ئێمە باوەڕمان بە پەیامە ئاسمانییەکەی ھەیە کە داوای یەکتاپەرەستی کردووە".

ھەر لەوبارەیەوە ئەمینداری گشتیی یەکێتیی جیھانیی زانایانی موسڵمان، عەلی محەمەد سەلابی لە ڕاگەیاندراوێکدا، داوای لە سەرجەم ئەندامانی یەکێتییەکەی کردووە، بەشداری بکەن لەو کەمپینەی کە لەسەر ئاستی جیھان بۆ بەرگرییکردن لە پێگەی حەزرەتی عیسا ڕایانگەیاندووە.

ڕاشیگەیاندووە: "پێویستە ھەمووان ڕووبەڕووی ئەو سووکایەتییە ببینەوە کە ڕۆژی ھەینی ڕابردوو لە میانی ڕێوڕەسمی کردنەوەی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی "پاریس ٢٠٢٤" بە حەزرەتی عیسا کراوە".

ھەروەھا دوێنێ یەکشەممە، دامەزاروەی ئەزھەر لە میسر سەرکۆنەی ئەو سووکایەتییەی کرد کە ڕۆژی ھەینی ڕابردوو لە میانی ڕێوڕەسمی کردنەوەی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی "پاریس 2024" بە حەزرەتی عیسا کراوە.

نمایشەکانی ڕێوڕەسمی کردنەوەی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی "پاریس 2024" کە ڕۆژی ھەینی ڕابردوو بەڕیوەچوو، رەخنەی توندیان لێگیرا، بەو پێیەی بریتی بوون لە ھاندان بۆ ھاوڕەگەزخوازیی، ئەوەش لە میانی نمایشکردنی تابلۆی "دوا ئێوارە خوانی" كە لەلایەن لیۆناردۆ داڤینچی-یەوە كێشراوە كە تیایدا مەسیح لەگەڵ ھاوەڵانیدا کە لەکاتی نان خواردن بە شێوەیەک سەرکۆنەکراوە، نیشان دەدات.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.