Erbil 21°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 16:27

ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لێکۆڵینەوە لە گرێبەستەکانی حکوومەت دەکات

کوردستان TV
100%

     
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لێكۆلینه‌وه‌ له‌ گرێبه‌سته‌كان حكومه‌ت ده‌كات و لێپرسینه‌وه‌ش له‌و به‌رپرسانه‌ ده‌كات كه‌ تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵیان ئاراسته‌ كراوه‌.

 غەریب عەسكەر ئەندامی لیژنەی دەستپاكیی له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، لیژنە پەیوەندیدارەکانی پەرلەمان بەدواداچوون و چاودێریی سەرجەم ئەو گرێبەستانە دەکەن کە وەزارەتەکان و سەرجەم دامودەزگاکانی دەوڵەت دەیانکەن.

 ئاماژەی بەوەش كرد، گرێبەستەكان هەر تێبینییەک یان گومانێکی هەبێت، لایەنی بەرپرس لەو گرێبەستانە میوانداری دەکرێن بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەو گرێبەستانە.

 ده‌شڵێت، پەرلەمان دەزگای چاودێریی کارەکانی سەرجەم دامودەزگاکانی دەوڵەتە، مافی ئەوەی هەیە پێداچوونەوە بە وردەکاری هەر گرێبەستێکدا بکات کە لەلایەن وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌، یان هەر ڕێککەوتنێک کە حکومەت لەگەڵ هەر وڵاتێکی بیانی ئیمزا بکات. 

غەریب عەسكەر ئاشكراشی كرد، بەدواداچوون و چاودێریی لیژنە پەیوەندیدارەكانی پەرلەمان، ڕۆلێكی بەرچاوی ھەبووە لە کەمکردنەوەی گەندەڵی و ڕێگریی لە بەفیڕۆدانی سامانی گشتی. 
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.