دانیشتوانی گوندی عێراقییە لە ناوچەی عامرییە بەغدا لەگەڵ هێزێکی ئەمنی رووبەڕووی یەکتری بوونەوە.
بە گوتەی دانیشتوانی گوندی عێراقییە، رووبەڕووبوونەوەکە دوای ئەوە روویداوە، کە چەند کەسێک خۆیان بە وەبەرهێنەر ناساندووە و بە پشتیوانی هێزێکی ئەمنی، چوون تاوەکو لە رێگەی دروستکردنی پرۆژەیەک لەسەر ماڵ و حاڵیان، ئاواره‌یان بكه‌ن.
به‌وته‌ی دانیشتووانی گەڕەکەکە وەبەرهێنەرەکان وەک قۆناخی یەکەم، دەیانەوێت رێگەیەک بەنێو گەڕەکەکەدا دروست بکەن بۆ بەردەم زانکۆی ئەمریکی لە بەغدا، پاشان گەراجی راگرتنی ئۆتۆمبێل دروست بکەن، دواتریش پرۆژەی دیکەی لەسەر بونیاد بنێن.
هەروەها ده‌شڵێن، وەبەرهێنەرەکە دەوێت ئەم رێگەیە وەرگرێت دواتر رێگەی هاتوچۆی لەسەر دروست بکات و بیبەستێتەوە بە زانکۆی ئەمریکی و له‌و رێگه‌یه‌وه گۆڕەپانەکە وەرگرێت، دواتریش حوسێنییەکە و قوتابخانەکەش بۆ خۆی ببات و، پرۆژەی لەسەر دروست بکات، به‌ڵام ئه‌وه له‌به‌ر چاو ناگرن كه لێره سه‌دو په‌نجا خێزانی لێیە. زه‌وی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه سه‌ر به وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراقە، بەڵام لە دوای2003 خەڵک بە زێدڕۆ خانویان له‌سه‌ر دروست كردوه و لێی نیشتەجێبوون.
دانیشتوانه‌كه‌ی ئه‌و گوونده ده‌ڵێن بێ قهرهبۆكردنهوهیان ئاماده نین خانووه‌كانی چۆل بكه‌ن و رێگه‌ش ناده‌ن ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌ی دروست بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.